له­ باره­ ي آيه­ ي ۶۰-۶۳ سوره­ ي النور­وه

له­ باره­ ي آيه­ ي ۶۰-۶۳ سوره­ ي النور­وه مه­ به­ ست له صديق له آيه­ ي­۶۱ ئاياتي كه ل بووني ژن و پياو بو نان خواردن و دانيشتن حوكمي چه­ س؟ كاكه ئه­ حمه­ د (رحمه الله عليه) نه ­زه­ ري چه­ س؟

جيا له­ وه­ش چ ئه ­سنادي هه­ يه كه ئيجازه­ ي ژن و پياوي موسلمان و ره­ فيقي سادق ئه­ دا بو ئه ­وي كه له ­سه­ ر يه­ ك سفره دانيشن، بخون، قسه بكه­ ن؟

 

ئايه‌ی ۶۰ سوره‌ی «نور» له باره‌ی ژنانيُكه‌وه باس ده‌كا (قواعد) كه به سنّ‌ و سالي پيري گه‌يشتون‌و وه‌ختي شو كردنيان به سه‌ر چوه، و ئاره‌زوی «مه‌سائيلي جنسي»يان له سه‌ر په‌ريوه. بوُ ئه‌م ژنانه، به مه‌رجي ئه‌وه، خشلُ‌و زيوه‌ری خوُيان وه ده‌ر نه‌خه‌ن‌و خوُيان نه‌رُازيننه‌وه ئاوه‌لُا بوني سه‌رو سوره‌ت‌و ئه‌و ئه‌ندازه له گه‌ردن‌و ده‌ست‌و پا، كه ته‌ن پوُش دای‌ناپوشي، قه‌يدی نيه.

ئايه‌ی ۶۳ سوره‌ی نور ئه‌فه‌رميُ: بانگه‌وازی ره‌سولي خودا ـ‌ص‌ـ له نيُو خوُتانا ـ‌ بوُ هه‌ر كارو ئيشيُ ـ وه‌ك بانگه‌وازی خوُتان له يه‌ك‌تر، چون يه‌ك مه‌زانن.

وه‌ختي ره‌سولي خودا بوُ كاريُ بانگي لي كردن بيُ ماتلي وه‌لُامي بده‌نه‌وه‌و سه‌ر پيچي مه‌كه‌ن. ئه‌م بانگ كردنه وه‌كو بانگه‌وازی كه‌سي‌تر نيه، كه بوُتان هه‌بيُ وه‌لُامي بده‌نه‌وه يا وه‌لُامي نه‌ده‌نه‌وه.

خودا به‌وانه ده‌زانيُ كه به په‌نامه‌كي، خوُيان ده‌دزنه‌وه‌و خوُيان ده‌ده‌نه په‌نای يه‌ك.

با ئه‌وانه‌ی كه له فه‌رمان و ده‌ستوری ره‌سولي خودا ـ‌ص‌ـ سه‌رپيچي ده‌كه‌ن، ترسيان هه‌بيُ، كه به‌لُاييُكيان به سه‌ردا بيُ، يا عه‌زابيُكي سه‌ختيان دامان گير بيُ.

كاكه ئه‌حمه‌د له باره‌ی ته‌فسيری ئايه‌ی ۶۱ سوره‌ی نور دا ده‌فه‌رمي: «با تفسيري كه از آيه ۶۱ سوره مبارك نور دارم، جمع شدن ذكور و اناث با روابط خانوادگي و دوستي در آن آيه، و بر يك سفره نشستن آنان با رعايت موازين فقهي و اخلاقي «عفاف» جائز است. امّا اين جواز، براي همان كسان مذكور در آيه است، نه غير آنان. (نامه شماره ۹)

به رُاستي دوُسيُكي خوُشه‌ويست و رُاسالُ‌و رُاس بيُژ و رُاس‌كردار، كه ده‌رو ناوی بوُ توُ وه‌ك يه‌ك ديُنيُ، وه به رُاسي‌و به دلُ، توُیُ خوُش ئه‌ویُ، وه دلُسوُزی توُو مالُ‌و مندالُي توُيه‌و ئاواته‌خوازی سه‌ربه‌رزی‌و سه‌ركه‌وتني دنياو قيامه‌تي هه‌موتانه‌و كه‌ش‌و هه‌وای جوُراو جوُر له دوُسايه‌تيه‌كه‌يدا كاريگه‌ر نيه، بوُچي له مالُي يه‌كتر نه‌توانن بخوُن‌و بخوُنه‌وه،‌هه‌رچه‌ن رُه‌سمه‌ن رُوخسه‌ت‌و ئيزنيان له يه‌ك‌تر وه‌ر نه‌گرتبيُ؟

دانيشتني تيُك‌رُای خاو خيُزاني دو رُه‌فيقي ئاوا به ره‌عايه‌تي چوار چيُوه‌ی زه‌وابتي «فقهي و اخلاقي» «حجاب» و «عفاف» له سه‌ر يه‌ك سفره به فه‌رموده‌ی قورئان، هيچ ئيشكاليُكي نيه.